تەکنیکى نوێى چارەسەرى سروشتى لە خولێکى زانکۆى جیهان-هەولێردا
بۆ ئاگاداربوون لە دواین گۆڕانکارى و تەکنیکە نوێیەکانى چارەسەرى سروشتى، سەرۆکایەتى بەشی چارەسەری سروشتی لە زانکۆى جیهان-هەولێر خولێکى شەش ڕۆژەى کردەوە.
خولەکە لە ڕێکەوتى (٣/١٢/٢٠٢١) لە هۆڵى کۆنفرانسەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر دەستپێکرد، کە تیدا (پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر محمد اشرف ثوکر) و، چارەسەرکاری سروشتی (اسماعیل محسین محمد) وانەکان بەشێوەیەکى تیۆرى و پراکتیکى پێشکەش بەبەشداربووان کرد.
لە خولەکەدا جەخت لەسەر ڕاهێنانى بەشداربووان بە چەندین تەکنیکی نوێی بوارەکە وەکو( دەرزی چینی ، کینسۆ تەیپ ) و چەند بابەتێکى دیکە دەکرێتەوە لە پێناو کەمکردنەوە ئازارى ماسولکە و جومگەکان.
لە خولەکەدا، چەندین کەسی شارەزای چارەسەری سروشتی و، فێرخوازانى بەشی چارەسەری سروشتی لە زانکۆی جیهان – هەولێر بەشداریان تێدا کردوە، هەربۆیە خولەکە بۆتە دەرەفەتێکى گرنگ بۆ پەرەپێدانى زانیاریەکانى فێرخوازان لە بوارى تەکنیکە نوێیەکانى چارەسەرى سروشتى.