فێرخوازانى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی سەردانى تاقیگەى ناوەندى دەکەن
ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٦/١٢/٢٠٢١) فێرخوازانى بەشى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر تاقیگەى ناوەندى هەولێریان بەسەرکردەوە.
لە میانەى سەردانێکى زانستیدا، کە لەلایەن سەرۆکایەتى بەشى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی بۆ فێرخوازان ڕیکخرابوو، فێرخوازان بەشە جیاکانى تاقیگەى ناوەندى هەولێریان بەسەرکردەوە و، لە نزیکەوە ئاشناى شێوازى کارکردن و چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ ئامێرەکانى ناو تاقیگەکە کران.
هەر لە چوارچێوەى سەردانەکەیاندا، لەلایەن سەرپەرشتیارانى تاقیگەکە ئامێر و کەلوپەلەکان و مەبەستى کارکردنیان بۆ فێرخوازان ڕونکرایەوە بەتایبەت لە دەستنیشانکردنى نەخۆشیەکان، هەر بۆ ئەو مەبەستە فێرخوازان تاقیگەکانى (ڤایرۆسى، شیکردنەوەى کیمیایی پزیشکى، خوێن، شانەی نەخۆشی، میکرۆبیۆلۆجی و تاقیگەکانی تاقیکردنەوەی نموونەی ئاو و خاک) بەسەرکردەوە.
سەردانەکە لەلایەن فێرخوازانەوە بەخاڵێکى گرنگ بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ژینگەى کارى داهاتوویان لە قەڵەمدرا، بەتایبەت ئەو فێرخوازانەى ئارەزوو دەکەن لە داهاتوودا لە تاقیگەکان کاربکەن.