فێرخوازانى بەشى شیکارى کیمیایی پزیشکى تاقیگە زانستى و ئەلیکترۆنیەکان بەسەردەکەنەوە
بەمەبەستى ئاشنابوون بەشێوازى کارکردن بەتایبەت کارکردن لە تاقیگە زانستیەکانى بوارى کارەبا و ئەلیکترۆنى، ژمارەیەک لە فێرخوازانى بەشى شیکارى کیمیایی پزیشکى لە زانکۆى جیهان-هەولێر تاقیگەکانى بەشى ئەندازیارى پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيكیان بەسەرکردەوە.
ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (٥/١٢/٢٠٢١) بەسەرپەرشتى دکتۆر ئیحسان حوسێن عەبدولقادرفێرخوازانى قۆناغی دووەم بەشى شیکاری کیمیاى پزیشکی سەردانى بەشى ئەندازیارى پرۆگرامسازى و ئینفۆرماتیکیان کرد.
لە میانەى سەردانەکەیاندا، مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان لەلایەن ماموستا عادل حوسێن محەمەد سەرۆکى بەشى ئەندازیارى پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك پێشوازیان لێکرا، دواتر لە تاقیگەکانى بەشەکە، بەتایبەت تاقیگەکانى کارەباى و ئەلیکترۆنى کورتە باسێکى لەبارەى پێکهاتەى تاقیگەکان و چۆنیەتى کارکردن لە تاقیگەکان پێشکەش بەفێرخوازان کرد، هاوکات ئەو کار و پڕۆژە گرنگانەى بەفێرخوازان ناساند، کە فێرخوازانى بەشەکەى لەماوەى چوار ساڵى خوێندنى دروستیان کردوە و، توانیویانە کەلێنێک لە پێداویستیەکانى کۆمەڵگە پڕ بکەنەوە.
سەردانەکە بووە مایەى خۆشحاڵى فێرخوازان و، دوپاتیشیان کردەوە کە سەردانەکە سوود بەخش بووە بەتایبەت لە بوارى ئەلیکترۆنى بۆتە هۆى فراوانکردنی ئاستى زانیارییەکانیان.