فێرخوازانى بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس پێوەرى (Hedonic9) بۆ هەڵسەنگاندنى جۆرەکانى خۆراک بەکاردەهێنن
بۆ ڕاهێنانى فێرخوازان لە چۆنیەتى بەکارهێنانى ئامێرە تایبەتەکانى بوارى هەلسەنگاندنى خۆراکە جۆراوجۆرەکان، فێرخوازانى بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس کار لەبارەى پێوەرى (Hedonic9) دەکەن بۆ هەڵسەنگاندنى جۆرەکانى خۆراک.
ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (٥/١٢/٢٠٢١) بەسەرپەرشتى دکتۆر ساڵح زێبارى، فێرخوازانى قۆناغى سێیەمى بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس ڕاهێنانیان لەبارەى چۆنیەتى بەکارهێنانى پێوەرى (Hedonic9) بۆ هەڵسەنگاندنى جۆرەکانى خۆراک بەتایبەت برنج و شیر و پەنیر کرد.
بەشێک لە خواردەمەنیەکان لەلایەن فێرخوازان دروستکرابوون، هەروەک بەشێکى دیکەشیان بریتبوون لەو خۆراکانەى، کە لە بازاڕەکاندا بەردەستن وەک جۆرەکانى جۆرەکانى برنج و بەهارات، هەڵسەنگاندنەکان لەسەر بنەما و پێوەرى بەریتانى یان پێوەرە پەسندکراوەکانى دامەزراوەى (ISO) بۆ خواردەمەنیەکان کرا.
لەو چالاکیە زانستیە کردارییەدا فێرخوازان هەڵسەنگاندنی خۆراکی هەستیاریان بەسێ تەکنیکی کلیلی جیاواز کرد، وەک تاقیکردنەوەی جیاکاری، وەسفی و بەکاربەر، کە ئەمانەی خوارەوەی تێدایە: تاقیکردنەوەی دوانەىی و سێیی، تاقیکردنەوەی بەراوردکار دووانەىی و تاقیکردنەوەی سێگۆشە، پێوەری هێدۆنی 9 (Hedonic 9).
ئامانجی ئەم تاقیکردنەوەیانە فێرکردنی فێرخوازنە بەشێوەیەکی پراکتیکی بۆ بەرهەمهێنەران بەرهەمی نوێ و، چۆنیەتى باشترکردنى بەرهەمەکانى ئێستا بۆ ئەوەی داواکارییەکانی بەکاربەر جێبەجێ بکەن، لە کۆتایشدا چالاکیەکە دەبێتە هۆى ئەوەى توانای فێرخوازان بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵ و پراکتیکى بەرز ببێتەوە.