فێرخوازان ئامێری کۆنتڕۆڵکردنی ئاو دروست دەکەن
لە بەردەوامى چالاکیە زانستیەکانى فێرخوازانى بەشى ئەندازیارى پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك لە زانکۆى جیهان-هەولێر، فێرخوازان (زریان سامان و محەمەد دارا) توانیان ئامێرێکى تایبەت بە کۆنتڕۆڵکردنی ئاو دروست بکەن.
(زريان سامان ومحمد دارا) کە فێرخوازى قۆناغى دووەمن، ڕونیان کردەوە، ئامێرەکەیان تایبەتە بەکۆنتڕۆڵکردنى لێشاوی شل (داخستن و کردنەوە) شلە بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕێڕەوێک لە ناوچەیەکی دیاریکراودا. ئامێرکە بەسوود وەرگرتن لە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو کە لە پڕۆژەی گەورە و ئەلکترۆنین بەکاردێن دروست کراوە، بەتایبەت سوود لە ئینتەرنێت (IOT) وەرگیراوە، کە لە نەوەی پێنجەمی تەکنەلۆژیای ئێستای مۆبایلدا بەکاردێت.
فێرخوازانى قۆناغی دووەم لە ئێستادا بەچاودێرى سەرۆکایەتى بەشى ئەندازیارى پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك کێبڕکێەکى زانستیان لە نێوان خۆیان دروستکردووە بەمەبەستی هێنانەدی و دروستکردنی پڕۆژەی پێشکەوتوو کە سودمەندبن بۆ چارەسەرکردنى ئەو کێشانەی لە ئێستادا ڕووبەڕووى کۆمەڵگە بەگشتی دەبێتەوە.