بەشى کارگێڕى کار لەهەوڵەکانى نۆژەنکردنەوەى قوتابخانەى ئاوارەکان بەردەوامە
ڕۆژى (٦/١٢/٢٠٢١) بەشى کارگێڕى کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر و، لە بەردەوامى بەدەنگەوەچونى ئاوارەکان و نۆژەنکردنەوەى قوتابخانەکانیان، سەردانى قوتابخانەى (سعادة)ى ئاوارەکانیان لە شارى هەولێر کرد بۆ پێشکەشکردنى هاوکارییەکان بۆ پڕکردنەوەى پێداویستیەکانی قوتابخانەکە کە پێشتر تۆمارکراون، لەگەڵ بەدواداچوون بۆ کاری بەردەوام بۆ بنیاتنانەوەی ژێرخانی قوتابخانەکە.
هاوکارییەکان بریتیبوون لە دابینکردنی پەنجەرەکانی قوتابخانە و گۆڕینی قوفڵی دەرگاکان و چاککردنەوەی ڕوناکی و دابینکردنى پێداویستیەکانى پەڕاوگەی و، چاکردنەوە و پاراستنی سیستمى ئاو.
سەردانه که به سەرپەرشتی دکتۆر قوسەی حەمید ئەلسەلامی و مامۆستاى یاریدەدەری محەمەد سابر جامی و مامۆستاى یاریدەدەری بوشرا عەلی زەینەل بەیاوەری کۆمەڵێک لە فێرخوازانى قۆناخە جیاکانى خوێندن لە بەشى کارگێڕى کار بەڕێوەدەچێ.