
فێرخوازانی بەشی ژمێریاری سەردانێکی زانستی بۆ بانکی قەڵات لە هەولێر ئەنجام دەدەن
- Posted by University Press
- Date تشرینی دووەم 21, 2026
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 19/11/2026، گرووپێک لە فێرخوازانی قۆناغی چوارەم لە بەشی ژمێریاری لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانێکی زانستییان بۆ بانکی قەڵات لە هەولێر ئەنجام دا. ئەم چالاکییە زانستییە بە سەرپەرشتیی مامۆستا ڕێبین بیلال محەممەد بەڕێوە چوو.
لە کاتی گەیشتنیاندا، فێرخوازان لەلایەن ڕێبوار حەسەن ئیسماعیل بەڕێوەبەری بانکی قەڵاتەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێ کرا، لە وتەیەکیدا باسى پێکهاتەی ڕێکخستنی بانک، کارە ڕۆژانەکان و، ڕۆڵی بانکەکەی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە دارایی و، بانکییەکانى بە فێرخوازان ناساند.
ئاشنابوون بە ڕێکارە ژمێریارییەکان:
لە میانەی سەردانەکەدا، ناهیدە عومەر ڕەمەزان ژمێریاری بانکی قەڵات، فێرخوازانی بە بەشی ژمێریاریی بانکەکە ئاشنا کرد و، ڕوونکردنەوەیەکی وردی دەربارەی هەیکەلی ڕێکخستن، ئەرکە سەرەکییەکان و، چالاکییە ڕۆژانەکانی بەشەکە پێشکەش کرد.
هاوکات ڕێکارە ژمێریارییە پەیڕەوکراوەکانی لە کارە بانکییەکاندا بۆ فێرخوازان شیکردەوە، لەوانە تۆمارکردنی مامەڵە دارایییەکان، بەڕێوەبردنی هەژماری کڕیاران، جێبەجێکردنی کارەکانی دانان و، ڕاکێشانی پارە و، پاراستنی تۆمارە دارایییە وردەکان.
سیستمی کۆنترۆڵی ناوخۆیی:
هەر لە میانەى سەردانەکیاندا فێرخوازان لەگەڵ فەرمانبەرانى بانکەکە گفتوگۆیان دەربارەی ئامادەکردنی ڕاپۆرتە دارایییەکان، چاودێریکردنی چالاکییە دارایییەکان، گرنگیی سیستمەکانی کۆنترۆڵی ناوخۆیی، دۆکیومێنتکردنی دروست و، پابەندبوون بە ڕێنمایییە بانکییەکان کرد بۆ دەستەبەرکردنی شەفافیەت، لێپرسینەوە و، بەڕێوەبردنی داراییی کرد.
کۆتایی:
لە کۆتاییی سەردانەکەدا، مامۆستای سەرپەرشتیار سوپاس و، پێزانینی سەرۆکایەتى بەشى ژمێریارى ئاراستەی ڕێبوار حەسەن ئیسماعیل بەڕێوەبەری بانکی قەڵات و، ناهیدە عومەر ڕەمەزان ژمێریاری بانکەکە کرد لە بەرامبەر پێشوازیی گەرم، هاوکاری و، ڕوونکردنەوە بەنرخەکانیان لە میانەی بەسەرکردنەوەی بەشەکانی بانکەکەدا.
You may also like
فێرخوازانی بەشی ژمێریاری سەردانێکی زانستی بۆ بانکی نیشتمان ئەنجام دەدەن
فێرخوازانی بەشی ژمێریاری سەردانێکی زانستی بۆ بانکی زانکۆ لە هەولێر ئەنجام دەدەن
