
فێرخوازانی بەشی کارگێری کار سەردانی کۆمپانیای دێرەڤان دەکەن
- Posted by University Press
- Date تشرینی دووەم 5, 2026
ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی (04/11/2026)، گروپێک لە فێرخوازانی بەشی کارگێری کار سەردانی کۆمپانیای دێرەڤان بریکارى فەرمی کۆمپانیای (المنصور بۆ مارکە جیهانییەکانی ئۆتۆمبێل)یان لە شارى هەولێر کرد.
ئەم سەردانە زانستیە بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر هێڤی محمد قادر بەڕێوەچوو، لە کاتی گەیشتنیان، فێرخوازان لە لایەن ئەژی سوارە نجم الدین، بەرێوەبەری بەشی فرۆشتنی کۆمپانیا بەگەرمی پێشوازیان لێکرا.
پاشان کەیوان احمد کوردی، بەرێوەبەری بەشی خزمەتگوزاری. کۆمەڵێک زانیارى گشتی لە بارەی ڕەوتی کارەکانى کۆمپانیاکەیان پێشکەش بە فێرخوازان کرد و، ڕوونی کردەوە بارەگاى سەرەکی کۆمپانیاکەیان لە هەولێرە، لەهەمانکاتدا لقیان لە سلێمانی و دهۆکیش هەیە.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا بە گرنگییەوە تیشکی خستە سەر جێبەجێکردنی ستانداردە نێودەوڵەتیەکان بۆ گەیاندی ئۆتۆمبێلەکان بەبەرزترین کوالێتی بۆ بازارەکانی هەرێمی کوردستان. هەر لە درێژەی قسەکانیدا باسى لە چۆنیەتى فڕۆشتنی ئوتۆمبێلەکان و، وردەکارى خزمەتگوزارییەکانى کۆمپانیاکەیان بۆ کڕیاران کرد. بەڕێوەبەرى بەشى خزمەتگوزارى ڕوونیکردەوە کە تەنها کار لە ئۆتۆمبێڵی جۆری سفر (بەکارنەهاتوو) دەکەن.
هەر لەمیانەی بەسەرکردنەوەى بەشەکانى کۆمپانیاکەکەدا، فێرخوازان بەشی خزمەتگوزاری وچاککردنەوەیان بەسەرکردەوە، بۆ ئەم مەبەستەش باسیان PDR تایبەتە بە چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل و، PPF تایبەتە بە جۆرێکی تایبەت لە لەزگە بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێلەکە بۆ فێرخوازان کرد.
لەکۆتایی سەردانەکەدا، مامۆستای سەرپەرشتیار و فێرخوازانی سوپاسی ستافی کۆمپانیای دێرڤانیان بۆ رەخساندنی ئەم دەرفەتە کرد.
You may also like
فێرخوازانی بەشی کارگێڕی کار سەردانی کۆمپانیای الانوار بۆ بازرگانی گشتی دەکەن

