فێرخوازێکى بەشى نیوتریشن و دایەتێتکس وەک خۆبەخشێک لەگەڵ لێژنەى پشکنینى پارێزگاى هەولێر لەسەر کارەکانى بەردەوامە
فێرخوازێکى زانکۆى جیهان-هەولێر وەک خۆبەخش بەردەوامە لە هاوکاریکردنى لێژنەى پشکنین و بەدواداچونى قایمقامیەتى هەولێر.
(زهراء عادل مجید)، کە فێرخوازى قۆناخی سێیەمە لە بەشی نیوتریشن و دایەتێتکس زانکۆى جیهان-هەولێر لە ماوەى ڕابردودا بۆ زیاتر ئاشنابوون بە کار و ڕێکارەکانى لێژنەی قایمقامیەتی هەولێر، وەک خۆبەخشێک بوە ئەندامى لێژنەکە.
لێژنەی قایمقامیەتی هەولێر کە بەسەرپەرشتی (نەبەز عەبدولحەمید ) شوێنە جیاکان بەسەردەکەنەوە. لە میانەی دەرچوونەکانیاندا پشکنین و بەدواداچوون دەکەن بۆ بازاڕ و چێشتخانە و مارکێت و نانەواخانەکان و شیرنەمەنیەکان و هۆتێلەکانی شاری هەولێر دەکەن، لەو چوارچێوەیەشدا لەماوەى چەند ڕۆژى ڕابردودا کۆمەڵێک سەردان و بەدواداچونیان ئەنجامدا و، بەدواداچونان و پێشکنینان بۆ بەرهەمە خۆراکیەکان لە ڕووی تەندروستی و پاکی و یاساییەوە کرد، هەربۆیە لە هەر شوێنێک سەرپێچی تێدا بکرێت، یان پابەندنەبن بە ڕێنما تەندروستیەکان و ڕێنماییەکانی لێژنەکە، کاردانەوەی یاساییان بەرامبەر ئەنجام دەدرێت و بڕیاری داخستنیان بۆ دەردەکرێت.
(زهراء عادل مجید)، کە لە مانگى ڕەمەزانەوە بۆتە ئەندامى خۆبەخشى لێژنەکە لەوکاتەوە بەبەردەوامى لەگەڵ لێژنەکانى قایمقامیەت دەردەچێ و هاوکارى کاروبارەکانى لێژنەکان دەکات.