قوتابیانی بەشی نیوتریشن و تەندروستی كۆمەڵ سەردانی پێشانگای هەولێری نێودەوڵەتی کتێب دەكەن
ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 11/4/2019 قوتابییانی بەشی نیوتریشن و تەندروستی كۆمەڵ زانکۆی جیهان-هەولێر بە سەرپەرشتی سەرۆكی بەش ، سەردانی پێشانگای هەولێری نێودەوڵەتی کتێبیان کرد. مەبەست لە سەردانیەکە هاندانی قوتابیان بوو لەسەر چۆنیەتی هەڵبژاردنی كتێب و سەرچاوە و فەرهەنگە گرنگەكانی تایبەت بە نیوتریشن