
لە بەشی پەرستاریی تەندروستی کۆمەڵ خولێکى ڕاهێنان بۆ فێرخوازانی بەشى مامانی پەیمانگەى پزیشکى هەولێر کرایەوە
- Posted by University Press
- Date تشرینی دووەم 11, 2026
ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی 09/11/2026، لە بەشی پەرستاریی تەندروستیی کۆمەڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر خولێکى ڕاهێنانی زانستیی بەناونیشانی «بەهێزکردنی لێهاتووییە سەرینەیییەکان بۆ فێرخوازانی مامانی» بە بەشداریی فێرخوازانی قۆناغی دووەمی بەشی مامانی لە پەیمانگەی پزیشکیی هەولێر دەستپێکرد.
ڕاهێنانەکە بە سەرپەرشتیی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر زین فتح الله زيفنكي سەرۆکی بەشی پەرستاریی تەندروستیی کۆمەڵ و، بە بەشداریی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ثماری ثانكام لە تاقیگەی دایکایەتی زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەدەچێ.
لە سەرەتاى خولەکەدا، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر زین فتح الله زيفنكي جەختی لەسەر گرنگیی ڕاهێنانی کرداری لە بەرزکردنەوەی لێهاتووییە سەرینەیییەکانی فێرخوازان و، بەهێزکردنی بڕوابەخۆبوونی پیشەیییان کردەوە. ئاماژەی بەوەش دا کە خولەکە هەوڵى بەستنەوەی زانیارییە تیۆرییەکانە بە جێبەجێکردنی سەرینەکان دەدات، بە شێوازێک کە بەشدار بێت لە پێشکەشکردنی چاودێریی تەندروستیی ئاستبەرز بۆ دایکان.
هەر لەو چوارچێوەیەداپڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ثماری ثانكام ڕوونکردنەوەی دەربارەی پێداویستییە بنەڕەتییەکانی ڕێکخستنی ژووری منداڵبوون و، ڕیزبەندیی دروستی ئامێر و، پێداویستیەکانى پزیشکیی منداڵبوون پێشکەش بە فێرخوازان کرد و، جەختی لەسەر گرنگیی دابینکردنی ژینگەیەکی سەرینى ڕێکخراو و سەلامەت، لە کاتی پرۆسەی منداڵبووندا کردەوە.
لەلایەکی ترەوە، یاریدەدەری تاقیگە کەوسەر شهاب ڕوونکردنەوەی دەربارەی قۆناغەکانی ژانی منداڵبوون و ڕۆڵ و، بەرپرسیارێتییەکانی کارمەندانى تەندروستیی بەشدار لە پرۆسەی منداڵبووندا پێشکەش بە فێرخوازان کرد. هەروەها نمایشی کرداریی بۆ ڕێکارە بنەڕەتییەکانی پەیوەست بە هەڵسەنگاندنی تەندروستیی دایک و، کۆرپەلە خستەڕوو، لەوانە پێوانی هێما ژیارییەکانى دایک و، چاودێریکردنی تێکڕای لێدانەکانی دڵی کۆرپەلە، بە جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی ئەم ڕێکارانە لە بەدواداچوونی باری تەندروستییان و، دەستەبەرکردنی سەلامەتیی پرۆسەکە.
هەر بۆ هەمان مەبەست، یاریدەدەری تاقیگە باران جمعة نمایشی کرداریی دەربارەی پشکنینی زێ و، دەستکاریی بنمیچی ڕەحم پێشکەش کرد و، گرنگیەکانى لە هەڵسەنگاندنی باری دایک و، بەدواداچوونی بەرەوپێشچوونی قۆناغەکانی ژانی منداڵبوون ڕوون کردەوە.
لە میانەى ڕاهێنانەکەدا فێرخوازانى بەشداربوو لە ڕێگەی تاوتوێکردن و، دووبارەکردنەوەی کرداریی ڕێکارە نمایشکراوەکان بەشێوەیەکى کار بەشدارییان لە چالاکیەکانى ڕاهێنانەکاندا کرد و، لێهاتووییە سەرینەیییە بنەڕەتییەکانیان پەرە پێدا.



