
مامۆستایەکی زانکۆی جیهان-هەولێر خەڵات و دەستکەوتێکی نێودەوڵەتی لە لەندەن بەدەست دەهێنێت
- Posted by University Press
- Date تشرینی دووەم 11, 2026
مامۆستایەکى بەشی ئەندازیاریی تەلارسازی لە زانکۆی جیهان-هەولێر دەستکەوتێکی نێودەوڵەتیی لە چوارچێوەی خەڵاتەکانی عەقاراتی عەرەبی (Arabia Property Awards) پلەی ڕێزلێنانی نێودەوڵەتیی بەدەست هێنا و، وەک نوێنەری باڵای تەلارسازیی عێراقی لەسەر ئاستی جیهانی بەدەستهێنا.
مامۆستای یاریدەدەر لانا شهاب أحمد لە بەشى ئەندازیارى تەلارسازى، کە توانى ئەم دەستکەوتە بەدەست بهێنیت، دەسکەوتەکەى چوار بواری سەرەکیی گرتەوە، لەوانە: تەلارسازیی ئۆفیسەکان، تەلارسازیی نەخشەسازیی ڕووبەرە دەرەکییەکان، باڵەخانەی نیشتەجێبوونی فرە یەکە و، پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون.
بەڕێوەچوونی مەراسیمی ڕێزلێنان لە ئەنجومەنی لۆردانی بەریتانیا:
مەراسیمی ڕێزلێنانەکە ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی 08/11/2026 لە ئەنجومەنی لۆردان لە کۆشکی وێستمینستەر لە شاری لەندەنی شانشینی یەکگرتوو بەڕێوە چوو. لە میانەی مەراسیمەکەدا، مامۆستای یاریدەدەر لانا شهاب أحمد لەلایەن لۆرد ئیڤۆن (Lord Evoun) ئەندامی ئەنجومەنی لۆردانی بەریتانی، بە ئامادەبوونی پۆڵ ڕایت (Mr. Paul Wright) بەڕێوەبەری ئۆپراسیۆنەکان ڕێزلێنانی پێ بەخشرا.
خەڵاتەکانی عەقاراتی نێودەوڵەتی لە بڵندترین پێشبڕکێ جیهانییەکانن، کە لەلایەن لیژنەیەکی داوەریی نێودەوڵەتییەوە هەڵسەنگاندن بۆ کوالێتیی دیزاین، داهێنان و، لێهاتوویی پیشەیی دەکەن.
ئەنجامی دەستکەوتەکە:
ئەم خەڵات و دەستکەوتە وێستگەیەکی گرنگ لە بواری تەلارسازیدا عێراق نیشان دەدات، هەروەها ڕەنگدانەوەی ئامادەییی ڕوو لە گەشەی تەلارسازی و، دیزاینی عێراقییە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی. جگە لەوەش، لێهاتوویی پیشەیی و، کرانەوەی نێودەوڵەتی مامۆستایان لە زانکۆی جیهان-هەولێر بەرجەستە دەکات، کە ئاماژەیە بۆ بەشداریی زانکۆ لە پشتیوانیکردنی زانیاریی تەلارسازی، داهێنان و، پەیڕوکردنی پیشەیی لەسەر هەردوو ئاستی نیشتمانی و، نێودەوڵەتی.
You may also like


