پیشانگەى پۆستەرى فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن کرایەوە
لە چوارچێوەى کار و چالاکیەکانى بەشى ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر، لە مەراسیمێکدا پیشانگەى پۆستەرى فێرخوازانى بەشەکە کرایەوە.
ڕۆژى چوارشەممە، ڕێکەوتى (٧/٤/٢٠٢١) بەئامادەبوونى مامۆستا (ئامانج عەلى عوسمان) سەرۆکى بەشى ڕاگەیاندن بەوەکالەت و، ژمارەیەک لە مامۆستایانى بەشەکانى (ڕاگەیاندن و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دپلۆماسى) پیشانگەى پۆستەرى فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن کرایەوە.
لەو پیشانگەیەدا، فێرخوازانى قۆناغى یەکەمى بەشى ڕاگەیاندن، بەخستنەڕووى کۆمەڵێک پۆستەر، کە هەر یەکێکیان گوزارشتى لە ژانەڕیک لە ژانەرەکانى ڕاگەیاندن دەکرد، بەشدارییان تێدا کرد، پۆستەرەکان بەشێوەیەکى ئەکادیمى میدیاى دیزاین کرابوون.
لە میانەى بەسەرکردنەوەى پۆستەرى پیشانگەکەدا، سەرۆکى بەشى ڕاگەیاندن دەستخۆشى لە فێرخوازان کرد و ستایشى هەوڵ و ماندوبوونى مامۆستایانى بەشەکەشى کرد بۆ پێگەیاندن و پەروەردەکردنى میدیاکارى پرۆفێشناڵ بۆ کارى میدیاى لە کوردستان و عێراقدا، وتیشى ئەم جۆرە کارانە هەنگاوێکى گرنگە بەتایبەت لە پراکتیزەکردنى وانەکان بەسوود وەرگرتن لە وانە تیۆرییەکان.