چۆنیەتی نووسینی تویژینهوهی زانستی لە سمینارێکدا
بۆ ئاشناکردنى فێرخوازان بەچۆنیەتى نووسینى توێژینەوەى زانستى، سەرۆکایەتى بەشى ژمێریارى سمینارێکى بۆ پرۆفیسۆر دکتۆر (خالید حەمەدەمین میرخان) ڕێکخست.
لەو سمینارەکەدا، کە بەئامادەبوونى پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر لە ڕێکەوتى (/٢/٢٠٢١) له هۆڵى (VIP ) زانکۆى جیهان- هەولێر بهڕێوهچوو، ژمارەیەک لە مامۆستایان و فێرخوازانى بهشه جیاوازهکانی زانکو ئامادەیبوون.
لە سەرەتاى سمینارەکەیدا، دکتۆر خالید ميرخان باسی گرنگی تویژینهوهی زانستی بۆ پێشخستنى کۆمهڵگە له ههموو بوارهکان کرد و، ڕایگەیاند: کۆمەڵگە بەئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى کاریگەر پێش دەکەوێ.
لە بەشێکى دیکەى سمینارەکەیدا، باسى لە چۆنیەتی هەڵبژاردنی ئەو بابهت و بوارانە کرد، کە ئەشێ تویژینهوهی زانستییان لەبارەوە بکرێ.
هەر له سمينارهکەیدا، وردەکارییەکانى ڕێباز و ڕێگەکانی تویژینهوهی زانستی خستەڕوو، بۆ ئەوەش ئاماژەى بە( کێشهی تویژینهوهی، ئامانجهکان، گرنگی و گریمانهکان)ى توێژینەوە کرد، هەروەک باسى لەلایەنى مەیدانى توێژینەوەى زانستى کرد.
له کوتاییدا، دکتۆر خالید میرخان هەنگاوەکانى چۆنیەتی نووسینی دهرئهنجامهکان بۆ ئامادەبووان باسکرد، لەگەڵ ئاماژەکردن بەگرنگى نووسینى ڕاسپاردە و پێشنیاز لە هەر توێژینەوەیەکى زانستیدا.