گروپی دایه‌لۆگ…..شێوازێك بۆ په‌ره‌دان به توانسته زمانه‌وانییه‌كانی قوتابییان
- Categories بەشی پەیوەندیە نێو دەوڵەتیەكان و دیبلۆماسی
- Date نیسان 9, 2020
له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنی توانستی زمانه‌وانی قوتابیان له‌به‌شی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تی و دیپلۆماسییه‌كان، مامۆستای مادده‌ی زمانی عه‌ره‌بی (د.هاوژین عومه‌ر)، شێوزای گروپی دایه‌لۆگ بۆ باشتركردنی ئاستی زمانه‌وانی قوتابیان له زمانی عه‌ره‌بی په‌یڕه‌و ده‌كات.
رۆژی چوارشه‌ممه 26ی شوبات، مامۆستای ناوبراو ئه‌م شێوازه زانستییه‌ی له‌گه‌ڵ قوتابیانی قۆناخی یه‌كه‌م، خوێندنی به‌یانیان په‌یڕه‌وكرد. له‌م شێوازه‌دا قوتابییان بۆ سه‌ر چه‌ند گروپێكی سه‌ره‌كی له هۆڵی كتێبخانه‌ی سه‌ره‌كی زانكۆ دابه‌ش كران، هه‌ریه‌ك له‌م گروپانه ناونیشانی بابه‌تێكی بۆ دایهلۆگكردن پێشكه‌ش كرد، لهگهڵخستنهڕووی كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌كه، ئینجا ئه‌ندامانی گروپه‌كانی تر له‌رێگه‌ی پرسیار و ئاڵوگۆڕكردنی بیر‌و راو زانیاری ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه به‌زمانی عه‌ره‌بی، كه‌وتنه گفتۆگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی گروپی یه‌كه‌م. دواتر گروپه‌كانی تریش به‌هه‌مان شێوه تایتڵو ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كانی گروپه‌كانیان خسته روو.
You may also like
فێرخوازانی بەشى پەیوەندییە نێودەوڵەتى و دبلۆماسییەکان لە ڕێوڕەسمی ناساندنی کتێبێکی دکتۆر عەبدولسەتار جەواددا بەشدار دەبن
لە چوارچێوەی گرنگیدان بە چالاکییە ڕۆشنبیری و زانستییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی (٥/٢/٢٠٢٦)، فێرخوازانی قۆناغی چوارەمی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیپلۆماسی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بەشدارییان لە کۆڕێکی ڕۆشنبیریی یەکێتیی نووسەرانی کورد …
فێرخوازانى بەشى پەيوەندييه نێودەوڵەتی و دبلۆماسيەكان سەردانی كونسڵگەری (قەتەر)یان کرد
لەدرێژەی کار‌و چالاكییە رۆشنبیرییەكانی بەشی پەيوەندييه نێودەوڵەتی ودبلۆماسيەكان بۆ فێرخوازانی بەشەكە، فێرخوازانی قۆناخی دووەم، بەسەرپەرشتی دکتۆر رشید میکائیل محمد، رۆژی سێشەمە، ڕێکەوتى 2-12-5202، سەردانی كونسڵگەرى وڵاتی قەتەر لە شارى هەولێر …
لە پەڕلەمانی كوردستان چالاكیەكی هاوبەش لە نێوان بەشی پەیوەنديیە نێو دەوڵەتیەكان و پەرلەمان بەڕێوەچوو
ڕۆژی پێنجشەمە ڕێکەوتی ٢٧/ تشرینى دووەم/٢٠٢٥، سەرۆکایەتى بەشى پەیوەندیە نێودەوڵەتی ودیبلۆماسیەكان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى دکتۆر رشید میکائیل محمد چالاكیەكی هاوبەشی لەگەڵ بەشی پرۆتۆکۆلی پەرلەمانی کوردستان لە هۆلی پەناگەی پەرلەمان …
