بەشەکانى شیکاریی کیمیایی پزیشکی , پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان بونە براوەى چوارەم ڕۆژى پاڵەوانێتی تۆپی پێی زانکۆی جیهان-هەولێر
یارییەکانى پاڵەوانیەتى تۆپى پێى بەشە زانستیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەردەوام و، ڕۆژى چوار شەممە ڕێکەوتى (١٤/١١/٢٠٢٢) لە یاریگاى زانکۆ جیهان-هەولێر، چوارەمین ڕۆژى یارى قۆناغى یەکەمى پاڵەوانیەتەکە بەسەرپەشتى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان بەڕێوەچوو.
لەو چوارچێوەیەدا، دوو یارى گرنگ بەڕێوەچوو، لە یارى یەکەمدا، کە نێوان تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى زانستى تاقیگەى و شیکارى کیمیایی پزیشکى بەڕێوەچوو، تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى شیکارى کیمیایی پزشکى بەتۆمارکردنى (٢ بە سفر) گوڵ توانیان لە تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى زانستى تاقیگەى پزیشکى ببنەوە.
هەرچى یارى دووەم بوو لە نێوان تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان و تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى تەندروستى کۆمەڵ، لە ئەنجامى یاریەکەدا کە لە نێو جۆش و هاندانى هاندەرانى هەردوو تیپ و کەشێکى باراناوى بەڕێوەچوو، هەردوو تیپەکە لە کاتى تەواوبونى ماوەى یارییەکە یەکسان بوون، بەڵام دواتر بەلێدانى سزا، تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان یارییەکە لە بەرژەوەندى خۆیان کۆتایی پێ بهێنن و، لە تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى تەندروستى کۆمەڵیان بردەوە.