تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى ئەندازیارى ناسناوى پاڵەوانیەتى خولى تۆپى پێى زانکۆى جیهان-هەولێریان بەدەستهێنا
بەئامادەبوونى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر و، پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر عەبدولستار کەریم یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و فێرخوازان، یارى کۆتایی خولى تۆپى پێى زانکۆى جیهان-هەولێر و، سەرۆکى ژمارەیەک لە بەشە زانستیەکان و مامۆستایان و فێرخوازان بەڕێوەچوو و، تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشەکانى ئەندازیارى توانیان ناسناوى خولەکە بەدەست بهێنن.
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٦/٣/٢٠٢٢) لە یاریگەى زانکۆى جیهان-هەولێر، بەسەرپەرشتى بەشى پەروەردەى جەستەيی و زانسته وەرزشيەکان یارى کۆتایی خولى تۆپى پێى زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢١-٢٠٢٢) لە نێوان تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشەکانى ئەندازیارى و، تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ بەڕێوەچوو.
هەردوو تیپەکە لە هەردوو گێمى یاریەکەدا چەندین هێرشیان کردە سەر گوڵى یەکتر و بەڕوحێکى تەواو وەرزشى لە نێو هاندانى هاندەرانیاندا یاریان دەکرد، لە ئەنجامى یاریەکەدا تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشەکانى ئەندازیارى توانیان بە تۆمارکردنى (٣-سفر) گوڵ یارییەکە لە قازانجى خۆیان کۆتایى پێ بهێنن و نازناوى پاڵەوانیەتیەکە ببنەوە و، تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ پلەى دووەمى پاڵەوانیەتیەکەیان بردەوە.
هەر لە میانەى بەڕێوەچوونى یاریەکەدا، لە پشوى نێوان هەردوو گێمى یاریەکەدا، ژمارەیەک لە فێرخوازان بەسەرپەرشتى ڕاهێنەر و فێرخواز (هه ژار وهاب عبد الحميد) کۆمەڵێکى نمایشى وەرزشى تایکواندۆیان ئەنجامدا و، تایبەتمەندییەکى بەخشى بەپاڵەوانیەتیەکە.
لە کۆتای یاریەکەشدا، لەلایەن پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر کاسى پاڵەوانیەتیەکەى پێشکەش بەتیپى براوەى یەکەمى یارییەکان کرد، هەروەک لەلایەن پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتۆر عەبدولستار کەریم یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و فێرخوازان و، دکتۆر ژيان جمال عثمان سەرۆکى بەشى پەروەردەى جەستەيی و زانسته وەرزشيەکان دیارى و خەڵاتى تایبەتیان بەسەر تیپى براوەى دووەم و ڕێکخەرانى یاری و داوەران و باشترین یاریزان و گوڵپارێز دابەش کرد.
لە کۆتایشدا، سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر سوپاسى ڕێکخەرانى یاریەکەى کرد، هەروەک دەستخۆشى و پیرۆزبایی لە تیپى براوە و، هەموو ئەو لایەنانە کرد کە ڕۆژانە سەرپەرشتى بەڕێوەچوونى یاریەکانیان دەکرد.