
دوو توێژەرى زانکۆى جیهان، توێژینەوەیەکى زانستى لەبارەى میدیا و دیاردەى خۆسوتاندن ئەنجام دەدەن
دوو توێژەرى زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ دەرخستنى لایەنە زانستىەکانى كاریگهری میدیا به گشتی و كهناڵه ئاسمانیهكان و تۆڕه كۆمەڵایهتیهكان بهتایبهتی بۆچۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ دیاردهی خۆسوتاندن، توێژینەوەیەکى زانستى ئەنجام دەدەن.
توێژەران (هونەر محمد حسين و هێمن ئەمین شوانى) لە زانکۆى جیهان-هەولێر توێژینەوەیەکى زانستى بەناونیشانى (مامەڵەى میدیاکاران لەگەڵ دیاردەى خۆسوتاندن – ڕوماڵکردنى دیمهنی خۆستاندنی گهنجێكی كورد بەنموونە) ئەنجام دەدەن.
بۆ ئەو مەبەستە لە ڕێگەى فۆرمێکى ڕاپرسى لە ئێستادا سەرقاڵى کۆکردنەوەى زانیارین، ئێوەش دەتوانن لە ڕێگەى ئەم بەستەرە (کلیــــک) بکەن و بەشدارى لەو ڕاپرسیەدا بکەن و، بۆچونى خۆتان لەبارەى ئەو دیاردەیە بخەنەڕوو.