زانکۆى جیهان – هەولێر، بە هاوکاری کۆمپانیایی الاستکشاف بۆ توێژینەوەو راهێنان، خولێکى راهێنانى بۆ بەرێوەبەرانی یەکە کارگێریەکان لە پارێزگاى صلاحەددین رێکخست
زانکۆى جیهان – هەولێر بە هاوبەشی هەردوو بەشی شیکاری کیمیایەکان وبەشی پەیوەندییە نێودەولەتیەکان و دیبلوماسی بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیایی الاستکشاف بۆ توێژینەوەو راهێنان، خولێکى راهێنانى بۆ بەرێوەبەرانی یەکە کارگێریەکان لە پارێزگاى صلاحەددین رێکخست.
لەو خولەدا، کە لە هۆلی کۆنفرانسەکانی هوتێل عەنکاوە رۆیال لە شاری هەولێر لە ماوەى ٦-١٠-٢٠٢٤ تا ١٠-١٠-٢٠٢٤ بەرێوەچوو، پروفیسۆری یاریدەدەر دکتورە ایناس زیاء مەهدى، ماموستا لە بەشی پەیوەندییە نێودەولەتیەکان و دیبلۆماسی لە زانکۆى جیهان –هەولێر، کۆمەلێک بابەتى تێوری وپراکتیکى لەسەر پرسەکانى پلاندانانی ستراتیجى وبەرێوەبردنى قەیرانەکان وبەکارهێنانى زیرەکى دەستکرد لە پلانە ستراتیجیەکان بۆ دووبارە بتیادنانەوەى دامەزراوەکانى دەولەتى عێراق پێشکەش کرد.
زانکۆى جیهان –هەولێر دەست پێشخەر بووە لە رێخکستنى چەندین خوولى راهێنان بۆ یەرێوەبەر و سەرکردە کارگێرییە جۆر بەجۆرەکانی وەک یاسا، ژمێریارى، کارگێرى، وهەروەها دارایی، بە ئامانجی خزمەت کردنى کۆمەڵگە وبەشداریکردن لە بونیادنانەوەى دامەزراوەکانى دەوڵەتى هاوچەرخ.