
سێیەم فێرخوازى یەکەمین گروپى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە ساڵى نوێى خوێندنى (2027-2026) گەیشتە پۆڵندا
- Posted by University Press
- Date تشرینی یەکەم 22, 2026
زانیارییە سەرەکییەکان:
ڕۆژی هەینی ڕێککەوتی 16/10/2026، لە چوارچێوەى پرۆگرامى ئاڵوگۆڕى فێرخوازان، نەبا حوسێن کەریم) فێرخوازى قۆناغى دوەم لە بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس گەیشتە پۆڵندا و، بەگەرمى لە فڕۆکەخانەی شوپانی نێودەوڵەتی لە وارسۆی پایتەختی پۆڵەندا (Warsaw Chopin Airport)، لەلایەن (ئەحمەد محەمەد کەمال) فێرخوازى قۆناغى دووەمى بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى و (مینا حوسێن کەریم) فێرخوازى قۆناغى چوارەمى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر، پێشوازیی گەرمیان لێکرد.
دەستپێکی گەشتی زانستى و ئەکادیمی:
بە گەیشتنى ئەم فێرخوازە بۆ پۆڵندا، ژمارەى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ ئەم کۆرسەى خوێندن لە وڵاتى پۆڵندا گەیشتە (٣) فێرخواز، واش بڕیارە لە ماوەى مانەوەیان کۆرسێکی تەواوی خوێندن لە زانکۆی “وارشۆ بۆ زانستە زیندووەکان (Warsaw University of Life Sciences) تەواو بکەن.
لە پەراوێزى خوێندنەکەشیاندا؛ فێرخوازان چەندین چالاکى زانستى و کۆمەڵایەتى و کەلتورى جۆراو جۆر ئەنجام دەدەن و، سوود لەو دەرفەتە زانستیە گەورەیە وەردەگرن بۆ پەرەپێدانى توانا و لێهاتوییەکانیان لە بوارە جیاکانى خوێندن و زانست.
زانکۆى جیهان-هەولێر لە ماوەى پێنچ ساڵى ڕابردودا زیاتر لە (٨٠) فێرخوازى لە قۆناغ و بەشە جیاوازەکان ڕەوانەى پۆڵندا کردوە و، توانیویان بەسەرکەتوویی کۆرسى خوێندن لەو وڵاتە تەواو بکەن.



