
“شادیان پێبببەخشە”
لە هەنگاوێكی بونیاتنەرانە و هەست كردن بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر بە مناڵانی بێ باوك و تووش بووان بە شێرپەنجە ، بەشی وەرگێڕان بە بەشداری ژمارەیەك لە قوتابیانی بەشەكە رۆژی پێنج شەممە 7/3/2019 سەردانی ن. نانەكەلیيان كرد و تیایدا قوتابیان هەڵسان بە دابەشكردنی دیاری بەسەر مناڵانی تووشوو بە شێرپەنجە بۆ ئەوەی بتوانن كەمێك لە ئازارەكانیان كەم بكەنەوە و خەندە بخەنە سەر لێویان. پاشان سەردانی خانەیەكی سەرپەرشتی مناڵانی بێ باوكانیان كرد و دیارییان بەسەر منڵان دابەشكرد و شاديان خستە نێو دڵی مناڵەكان .