فێرخوازانى ئامادەیی بەحرکە سەردانى زانکۆى جیهان-هەولێر دەکەن
بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاشنابوون بەژینگەى زانکۆ و، چۆنیەتى خوێندن لە زانکۆ، ژمارەیەک لە فێرخوازانى ئامادەیی بەحرکە بۆ کچان سەردانى زانکۆى جیهان-هەولێریان کرد.
ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتى (٢٣/١١/٢٠٢١) فێرخوازانى پۆلى (١٠, ١١, ١٢) لە ئامادەیی بەحرکەى کچان، بەسەرپەرشتى یاریدەدەرى قۆتاخانەکە سەردانى زانکۆى جیهان-هەولێریان کرد و، لەلایەن مامۆستا ئامانج عەلى عوسمان و مامۆستایانى بەشى ڕاگەیاندن و، بەشى پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دبلۆماسى پێشوازییان لێکرا.
لە میانەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان سەردانى بەشەکانى ڕاگەیاندن و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دبلۆماسى کرد، لە دانیشتنێکدا لەلایەن مامۆستاى یاریدەدەر عەبیر جەبار مەحمود مامۆستا لە بەشى ڕاگەیاندن باسى خوێندن لە زانکۆ و چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ ژیانى زانکۆىى پێشکەش بەفێرخوازانى ئامادەییەکە کرد، دواتر هاوڕێیەتى فێرخوازانى بۆ ناو کەمپسى زانکۆ کرد و، سەردانى کتێبخانەى زانکۆیان کرد، بۆ ئەوەش باسى چۆنیەتى خواستنى پەرتوک لە کتێبخانە و سیستمى ئەرشیفکردنى پەرتوکى بۆ فێرخوازان کرد.
لە کۆتایى سەردانەکەیاندا، چەند بەشێکى دیکەى زانکۆیان بەسەرکردەوە، پاشان سوپاسى سەرۆکایەتى بەشى ڕاگەیاندن و پەیوەندییە نێودەوڵەتى و دبلۆماسىیان لە زانکۆى جیهان-هەولێر کرد بۆ ئەو پێشوازى و میواندارییەى کە لێیان کرا.