فێرخوازانى ئەندازیارى تەلارسازى ئاشناى دیزاینى هۆڵى میدیا دەکرێن
لە بەردەوامى چالاکیە مەیدانیەکانى سەرۆکایەتى بەشى ئەندازیارى تەلارسازى لە زانکۆى جیهان-هەولێر و، بۆ ئاشناکردنى فێرخوازان بەدیزاینى تەلار و باڵەخانەکان، گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازانى بەشەکەى ڕێکخست.
ڕۆژى یەک شەممە ڕێکەوتى (18/9/2022) بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر نەغم ئیسماعیل یەحیا و، لە چوارچێوەى بابەتى (دیزاینى تەلارسازى- سێنتەرى ڕۆشنبیرى)، فێرخوازانى قۆناغى سێیەمى بەشى ئەندازیارى تەلارسازى لە شارى هەولێر هۆڵى (میدیا)یان بەسەرکردەوە.
لە میانەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان ئاشناى پڕۆژەکە و پێکهاتەکەیی و سروشتى دیزاینەکردنى لایەنى تەلارسازى هۆڵەکان کران، بەتایبەت شوینى ستەیچ و شانۆ لەناو هۆڵەکە و، چۆنیەتى پەیڕەوکردن و دابەشکارى لایەنى ئەندازیارى.
لە میانەى سەردانە زانستیە مەیدانیەکەیاندا و، لە میانەى گفتوگۆکردن لەگەڵ مامۆستاى سەرپەرشتیار وردتر ئاشناى کاروبارى چۆنیەتى دیزاینکردنى هۆڵ و دابینکردنى پێداویستیەکان بوون.