فێرخوازانى ئەندازیارى تەلارسازى گەڕەکى تەعجیلى مێژوویی بەسەر دەکەنەوە
لە بەردەوامى کاروچالاکیە مەیدانیە زانستیەکانى سەرۆکایەتى بەشى ئەندازیارى تەلارسازى بۆ فێرخوازا لە قۆناغە جیاوازەکان، گەشتێکى زانستى بۆ گەڕەکى تەعجیلی مێژوویی لە شارى هەولێر ڕێکخست.
ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (30/09/2022) بەسەرپەرشتى پڕۆفیسۆر دکتۆر مستەفا سەباح و مامۆستاى یاریدەدەر ئەوس ئەحمەد و، وەک بەشێک لە پێداویستیەکانى بابەتى (Building Rehabilitation ) ، فێرخوازانى قۆناغى پێنجەم کوچە و کوڵانەکانى گەڕەکى تەعیجیلیان بەسەرکردەوە و، لەلایەنى تەلارسازى باڵەخانەکانیان کۆڵیەوە.
بۆ ئەو مەبەستە فێرخوازان لەگەڵ مامۆستایانى سەرپەرشتیار گفتوگۆیان لەبارەى دابەشبوونى جوگرافى باڵەخانەکان و جۆرى مەواد و کەلوپەلى بەکارهاتوو کرد، هەروەک لە ڕووى ئەندازیارى تەلارسازى باسیان لە چۆنیەتى دووبارە نۆژەنکردنەوەى باڵەخانەکان کرد، گەشتە زانستیەکە بووە مایەى سەرخانکردنى زانیارى تەلارسازى فێرخوازان و، سوود وەرگرتنیان بۆ داهاتوو.