فێرخوازانى ئەندازیاری تەلارسازی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی جیهان بەسەردەکەنەوە
لە بەردەوامى چالاکیە مەیدانى و زانستیەکانى بەشی ئەندازیاری تەلارسازی لە زانکۆی جیهان – هەولێر، کە بۆ فێرخوازانى لە قۆناغە جیاکانى خوێندن ئەنجامى دەدات، بەسەرکردنەوەى کۆمەڵگەى نیشتەجێبونى جیهان بووە وێستگەیەکى دیکەى ئەو سەردانانە.
بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر نەغم ئیسماعیل یەحیا، فێرخوازانى قۆناغى سێیەم لە بەشى ئەندازیارى تەلارسازى، لە شارى هەولێر کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی جیهان-یان بەسەرکردەوە، کە لە ئێستادا لە قۆناغى جێبەجێکردندایە.
مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان لە میانەی سەردانە مەیدانیەکەیاندا، لەلایەن ڕائد عەونی سابر بەڕێوەبەری پڕۆژەکە پێشوازیان لێکرا، پاشان کورتەیەکى لە بارەى پڕۆژەکە و ژمارەى یەکەکان و شێوازى دروستکردنى باڵەخانەکان بۆ فێرخوازان باسکرد، هەروەک باسى لە هەنگاوەکانى جێبەجێکردنى پڕۆژەکە کرد و، ڕایگەیاند: لە ئێستا چەند باڵەخانەیەک هەر لە قۆناغى جێبەجێکردندان، بۆ ئەو مەبەستەش ڕونکردنەوەى لەبارەى شێوازى دیزاینکردن و چۆنیەتى دروستکردن و پێکهاتەى کەرەستەکان و چۆنیەتى سەرپەرشتیکردنى پڕۆژەکەى بۆ فێرخوازان باسکرد.