فێرخوازانى بایۆمیدیکاڵى زانکۆى جیهان-هەولێر لە قوتابخانەی فاخر مێرگەسۆری باس لە خەمۆکى دەکەن
لە بەردەوامى پێشکەشکردنى زنجیرە سیمنارەکانیان بە فێرخوازان لە قوتابخانە جیاوازەکان، ڕۆژى دوو شەممە ڕێکەوتى (٢٣/١٠/٢٠٢٣) گروپێک لە فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانى قوتابخانەى فاخیر مێرگەسۆریان کرد و، لەلایەن مامۆستا ڕەنگین ئەحمەد محەمەد بەڕێوەبەری بەشی چاودێری کۆمەڵایەتی لە قوتابخانەی ناوەندى فاخر مێرگەسۆری پێشوازیان لێکرا.
پاشان لە هۆڵى قوتابخانەکە، کە بە ئامادەبونى مامۆستایان و فەرمانبەران و فێرخوازانى قوتابخانەکە بەڕێوەچوو، فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ بابەتێکیان لەبارەى خەمۆکى پێشکەش کرد، بۆ ئەوەش باسیان لە نیشانەکانی خەمۆکی و هۆکارەکان و ڕێگە جیاوازەکانی چارەسەرکردنی خەمۆکیان کرد، بۆ ئەوەش جەختیان لەسەر گرنگی داوای یارمەتی کردەوە لەکاتی پێویستدا، ئەوەش لە پێناو هاوبەشکردن و بەدەستهێنانی پشتگیری لەناو کۆمەڵگەی بۆ چارەسەرکردنى خەمۆکى. وەک فێرخوازانى بەشی بایۆمیدیکاڵ لە سمنارەکەیاندا بۆ فێرخوازان خستیانە ڕوو، دەڵێن: خەمۆکی کێشەیەکی گەورەیە و کاریگەری لەسەر زۆرێک لە تاکەکان دەبێت، بەتایبەتی لە تەمەنی هەرزەکاریدا، بۆیە گرنگە گەنجان ڕوبەڕوى ئاڵنگارییەکان ببنەوە بۆ ئەوەى زاڵ بن بەسەر خەمۆکیدان لەهەمانکدا باسیان لە پێویستى و گرنگی هاوکاری نێوان دامەزراوە پەروەردەییەکان بۆ بەرەوپێشبردنی هۆشیاری تەندروستی و دەروونی فێرخوازان کردەوە.
پاشان، مامۆستایان و فێرخوازان بە خستنەڕوى چەند نمونە و پرسیار و سەرەنجک بابەتى سمینارەکەیان دەوڵەمنتر کرد، لە کۆتایشدا؛ بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیارانى قوتابخانەى فاخر مێرگەسۆری سوپاس و پێزانینی خۆیان پێشکەش بە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر کرد بۆ پێشکەشکردنى سمینارەکە و، ناوەڕۆکەکەیان بەرز نرخاند.