فێرخوازانى بایۆمیدیکاڵ بەردەوامن لە چالاکییەکی پزیشکی مەیدانیەکانیان
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (10.11.2022) سەرۆکایەتى بەشی بایۆمیدیکاڵ لە بەردەوامى ڕێکخستنى چالاکیە مەیدانیە پزیشکیەکانى، کە بۆ فێرخوازان ڕێکیدەخات، لە ماجیدی لاند بەردەوامى بەهەڵمەتەکانیدا.
لەو چالاکیەدا، کە بەسەرپەرشتى مامۆستای یاریدەدەر محمد محمد حسێن بەڕێوەچوو، فێرخوازان کۆمەڵێک پشکنینى پزیشکیان سەردانکەرانى پارکەکە ئەنجامدا، بەتایبەت پشکنینی پزیشکی پێویست بۆ ئەو کەسانەی بەدەست نەخۆشیەکانی گەدە یان شەکرە دەناڵێنن.
فێرخوازان بۆ دیاریکردنی نەخۆشی شەکرە و بەکتریاکانی گەدە، پێوانەکانی تەکنەلۆژیای لیفۆترۆنیک (Lifotronic)یان بەکارهێنا، جگە لەوەش پشکنینی جۆری خوێنیان بۆ سەردانکەران ئەنجامدا، لەگەڵ چەند جۆرە پشکنینی پزیشکی دیکە، لە میانەى چالاکیەکەیاندا فێرخوازان نزیکەی ٧٥ پشکنینی شەکرەى خوێن و ٢٥ پشکنینى H.pylori ئەنجامدا، ئەنجامەکانیش تەنها لە ماوەی ١٠ خولەکدا پێشکەش بە سەردانیکەران کرایەوە.
بەشێکى دیکەى چالاکیە مەیدانیەکە، بریتى بوو لە پێدانی زانیاری هۆشیاری پزیشکی بۆ سەردانکەران سەبارەت بە جۆرە جیاوازەکانی نەخۆشی وەک شێرپەنجەی مێشک، تێکچوونی جگەر، لەکارکەوتنی گورچیلە، هەروەها جۆری یەکەم و دووەمی شەکرە، ئەوەش بووە مایەى خۆشحاڵى و دەستخۆشى سەردانیکەران.