فێرخوازانى بایۆمیدیکاڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر بەسەر دەکەنەوە
سەرۆکایەتى بەشى بایۆمیدیکاڵ بەردەوامە لە ڕێکخستنى چالاکى زانستى و گەشتى زانستى و مەیدانى بۆ فێرخوازان لە قۆناغە جیاکان، لەو چوارچێوەیەشدا بەڕێوەبەرایەتى ئاوى هەولێر بووە وێستگەیەکى دیکەى چالاکیەکى زانستى فێرخوازانى بەشەکە.
بەمەبەستی ئاگاداربوونى فێرخوازان لە گرنگترین لایەنى پێکهاتەى تەندروستی مرۆڤ و ژیان، سەرۆکایەتى بەشی بایۆمیدیکاڵ رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (01/10/2022) بەسەرپەرشتى هەریەک لە (محمد خوسرەو) و (نەشمیل عومەر) فێرخوازانى قۆناغی سێیەم سەردانى بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەکانی ئاویان لە شارى هەولێر کرد.
لە میانەى بەسەرکردنەوەى بەشە جیاکانى بەڕێوەبەرایەتیەکە، فێرخوازان لەلایەن بەڕێوەبەرانى دامەزراوەکە ئاشناى چۆنیەتى پشکنین و بەرهەمهێنانى ئاوى پاک کران بەتایبەت کارکردن لە تاقیگە زانستیەکان کە ڕۆژانە تاقیکردنەوەى بۆ چەندین نموونەى ئاوى پاک بۆ خواردنەوە دەکەن، لە وێستگەى کۆتایى سەردانەکەیاندا فێرخوازان تانکی ئاوەکان و چۆنێتی دابەشکردنیان بەسەرکردەوە، هەروەک ئاشناى ئەو مەودا و پێداویستیانە کران کە بۆ خاوێنکردنەوەى ئاو و سەلامەتى تەندروستى هاوڵاتیان بەکاریان دەهێنن.