فێرخوازانى بایۆمێدیکاڵ هۆشیارى تەندروستى لە قوتابخانەکان بڵاودەکەنەوە
رۆژی چوارشەمە ڕێکەوتى (٦/١١/٢٠٢٤) گروپێک لە فێرخوازانی بەشی بایۆمێدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانی ئامادەیی نانەکەلی کچانیان کرد لە شارى هەولێر کرد و بابەتێکى تەندروستیان بە ناونیشانی (تێگەیشتن لە زیادبوونی کێشی پەیوەست بە ستیرۆیدەکان و کاریگەریە لاوەکیەکانی) پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد.
فێرخوازانی قۆناغی دووەمی بەشی بایۆمێدیکاڵ، کە بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر ( بەختەوەر زیاد عمر) سەردانى قوتابخانەکەیان کرد بوو، دوای پێشوازیکردنیان لەلایەن مامۆستا (سەوزە طلعت زیوەر) بەرێوبەری قوتابخانەى ئامادەیی نانەکەلی، ئینجا لە هۆڵی قوتابخانەکەبە ئامادەبوونی مامۆستایان و قوتابیان باسیان لە زیادبوونی کێشی پەیوەست بە ستیرۆیدەکان و کاریگەریە لاوەکیەکان پێشکەش بە قوتابیان کرد، بۆ ئەوەش باسیان لە لایەنە جیاکان و هۆکارەکانى زیادبوونى کێش کرد، هاوکات ڕێنمایی قوتابیان کرد، کە هەندێ جار زیاد بوونی کێشە بە هۆی وەرگرتنی چارەسەرە بۆ نەخۆشیە جیاکان، ئەوەش لە ئەنجامى هەستیاری و دۆخی تەندروستی.
دوای پێشکەشکردنی سیمینارەکە؛ فێرخوازانی بەشی بایۆمێدیکاڵ بە نوێنەرایەتی بەش سوپاس و پێزانینی سەرۆکایەتی بەش و زانکۆیان پێشکەش بە بەرێوبەری قوتابخانە مامۆستا (سەوزە طلعت زیوەر) کرد، لە بەرانبەردا ئەویش سوپاس و دەست خۆشی لە فێرخوازان کرد و، خۆش حاڵی خۆیانی دەربری بەرامبەر سەرکەوتووی و توانای فێرخوازانی بەشی بایۆمێدیکاڵ.