
فێرخوازانى بەشى وەرگێڕان ئاشنایى وەرگێڕانى دیدارى ڕاستەوخۆ دەکرێن
بەمەبەستى ئاشناکردنى فێرخوازانى بەشەکەیان بەمیکانزمە جۆراوجۆرەکانى وەرگێڕان و، ئامادەکردنیان بۆ بازارى کار، بەشى وەرگێڕان لە زانکۆى جیهان-هەولێر، چالاکیەکى زانستى بۆ فێرخوازەکانى ڕێکخست.
لە میانەى ئەو چالاکیەدا، کە بەسەرپەرشتى (مامۆستا فەریدون ڕەسولى) لە ڕێکەوتى (٢٩/٣/٢٠٢١) بەڕێوەچوو، فێرخوازانى قۆناغى دووەم ئاشناى میکانزمەکانى دیدارى ڕاستەوخۆ کران، بۆ ئەوەش مامۆستاى سەرپەرشتیار بەشێوەیەکى پراکتیکى هەنگاو و میکانزەمەکانى ئەو جۆرە وەرگێڕانەى بەسەر فێرخوازاندا جێبەجێ کرد.
ئامانجى سەرەکى ئەو جۆرە وەرگێڕانە، زانینى توانا و کاریگەرى بیرى کورتخایەنى فێرخوازانە، لەهەمان کاتدا بەهێزکردنى بنەما و ستراتیژەکانى ئەو جۆرە وەرگێڕانەیە لەلاى فێرخوازان.
بەشى وەرگێڕان لە زانکۆى جیهان-هەولێر، بەسوود وەرگرتن لە میتۆدەکانى سەردەم و، پێداویستیەکانى بازارى کارى کوردستان لەماوەى چوار ساڵى خوێندن، ڕاھینان لە بوارە جیاوازەکانى وەرگێڕان بەفێرخوازان دەکەن و، بەشێوەیەکى کارامە و تەواو بۆ بازارى کار ئامادەیان دەکەن.