فێرخوازانى بەشى وەرگێڕان بەسەردانێکى زانستى لە کتێبخانەى عەینکاوە بوون
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (٢٧/١١/٢٠٢٣)، سەرۆکایەتى بەشی وەرگێران لە زانکۆی جیهان-هەولێر گەشتێکی زانستی بەسەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر ئادیار سەعدی بۆ فێرخوازانى قۆناغى چوارەم بۆ کتێبخانەی گشتی عەینکاوە ڕێکخست.
لەم گەشتەدا، فێرخوازان لەلایەن دکتۆر گۆران صەباح پێشوازییان لێ کرا، لە دیدارێکەدا، دکتۆر گۆران سەباح باسى لە گرنگى کارى وەرگێران کرد، هاوکات باسى لە ڕۆمان نوسین و ڕەخنەگرتنى لەگەڵ فێرخوازان تاوتوێ کرد، لە بەشێکى دیکەى گفتوگۆکاندا باس لە گرنگی خوێندنەوەی ئەدەبی بۆ وەرگێڕ کرا. پاشان دکتۆر گۆران سەباح کاریگەرە جیاوازەکانی کارە ئەدەبیەکانی بەسەر توانای زمانەوانی و هۆشیاری کەلتوری وەرگێر ڕوون کردەوە.
بەشداری چالاکی فێرخوازان گفتوگۆکەی دەوڵەمەندتر کرد، ئەم سەردانە زانستییە تێڕوانینێکی جیاوازی لەبارەی پەیوەندی بواری وەرگێران و ئەدەب و، هەروەها کاریگەری ئەم بوارانە لەسەر کۆمەڵگە بە فێرخوازان بەخشی.