فێرخوازانى بەشى وەرگێڕان نواندنی وەرگێڕانی دیداری دەکەن
بۆ ڕاهێنانى فێرخوازان لە بوارە جیاکانى وەرگێڕان، سەرۆکایەتى بەشى وەرگێڕان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتیاری مامۆستای یاریدەدەر شوانە قادر دیبەتێکى زانستى ئەنجامدا.
لەو دیبەتەدا، کە رۆژی دووشەممە، رێکەوتی (10/10/2022) لە هۆڵی جیهان ئەکادیمی بەڕێوەچوو، فێرخوازانى قۆناخى دووەم هەریەکەیان ڕۆڵێکى گرتە ئەستۆ بۆ ئەوەى بتوانن لە ڕێگەى دیبەتەکەیان لەگەڵ یەکترى فێرى کارى وەرگێڕان ببن.
وەرگێڕانی دیداری شێوازێکی گرنگی کارى وەرگێڕانە، کە بۆ پێوەندیکردنى نێوان کەسانی خوێندەوار و نەخوێندەواری دوو زمانی جیاواز لە دامەزراوە جیاکان بۆ ڕایکردنى کاروبار و مامەڵە جیاوازەکان بەکاردێت.
لە بەشى وەرگێڕانى زانکۆى جیهان-هەولێر گرنگى زۆر بەو جۆرە وەرگێڕان و چالاکیە زانستیانە دەدرێ تا کارامەییەکانى وەرگێڕان لەلاى فێرخوازان پەرەپێبدەن، بەشێوەیەک بتوانن لە کەرتە جیاوازەکانی کۆمەڵگە لە داهاتودا خزمەت بکەن.