فێرخوازانى بەشى وەرگێڕان ڕاهێنان لە بوارى وەرگێڕانى ڕۆژنامەوانى دەکەن
سەرۆکایەتى بەشى وەرگێڕان لە زانکۆى جیهان-هەولێر، چالاکیەکى بۆ فێرخوازەکانى بەناونیشانى (من وەرگێڕى ڕۆژنامەوانیم) ڕێکخست.
چالاکیەکە، بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر فریشتە عەزیزى فەرد لە ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتى (٢/١١/٢٠٢١) لە هۆڵى ئەکادیمیاى زانکۆى جیهان بەڕێوەچوو.
لە چالاکیەکەدا، فێرخوازان دابەشى سەر دوانزدە گروپ کران، لەهەر گروپێک کۆمەڵێک دەستەواژە و ڕستەیان بەسود وەرگرتن لە ستراتیژى کارى تیم بۆ لایەنى وەرگێران ئامادەکرد.
لە بەشى کۆتایى چالاکیەکەدا، لەلایەن مامۆستاى سەرپەرشتیار گروپە سەرکەوتوەکان دەستنیشانکران و دەستخۆشیان لێکرا، لەهەمانکاتدا کەموکوڕى گروپەکانى دیکەش دیاریکرا و، ڕێگەى ڕاستیان پیشاندرا تا لە داهاتودا هەڵەکان دوبارە نەکەنەوە و، کارى باشتر جێبەجێ بکەن.
ئامانجى سەرەکى چالاکیەکەش وەک مامۆستاى سەرپەرشتیار باسیکرد بۆ بەرزکردنەوەى تواناى فێرخوازن و، تاقیکردنەوەى ئەزمونێکى نوێى وەرگێرانە لە بوارى ڕۆژنامەوانى.