فێرخوازانى بەشى چارەسەرى سروشتى لە خانەى بەساڵاچوان چالاکیەکى خۆبەخشى ئەنجام دەدەن
لە بەردەوامى چالاکیە مرۆیی و کۆمەڵایەتى و خۆبەخشیەکانى فێرخوازانى بەشى چارەسەرى سروشتى لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانى خانەى بەساڵاچوانى هەولێریان کرد و، چالاکیەکى خۆبەخشیان ئەنجامدا.
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٢٨/٤/٢٠٢٢) بەسەرپەرشتى پڕۆفیسۆر تنیە سەلام ساڵح، فێرخوازانى قۆناخى چوارەمى بەشى چارەسەرى سروشتى لە خانەى بەساڵاچوان پشکنینى پزیشکى و ڕاهێنانى پزیشکیان بۆ سودمەندانى خانەى بەساڵاچوانى هەولێر ئەنجامدا، بۆ ئەو مەبەستەش فێرخوازان لەسەرەتادا پشکنینی پزیشکییان بۆ بەساڵاچوان ئەنجامدا و، بەهۆیەوە ئەو نەخۆشیانەیان دەستنیشان کرد کە دوچارى بەساڵاچوان بووە.
لە بەشێکى دیکەى چالاکیەکەدا، فێرخوازان بەهاوکارى مامۆستاى سەرپەرشتیار و تیمى بەڕێوەبەرانى خانەکە، کۆمەڵێک ڕێنمایی پزیشکیان پێشکەش بە بەساڵاچوانى خانەکە کرد بەتایبەت ئەوانەى پێویستیان بەڕاهێنانى بەردەوام و چارەسەرى سروشتیە بۆ کەمکردنەوەى ئازارەکانیان و زاڵبون بەسەر نەخۆشیەکانیان بەتایبەت ئازاری پشت و مل، کە زۆربەی بەساڵاچووان پێی دەناڵێنن.
ئەو چالاکیە خۆبەخشیە، جگە لەوەى بەخاڵێکى گرنگ دادەنرێ بۆ چاندنى ڕوحى کارى خۆبەخشى لە ناو فێرخوازان، لەهەمانکاتدا سودێکى گرنگیش دەگەێنێت بەچین و توێژە جیاکان بەتایبەت بەساڵاچوان کە پێویستیان بەچاودێرى تەندروستى و یارمەتى پزیشکى تایبەتى هەیە، لەوانەش بەساڵاچوانى خانەکان، کە دورن لە نازى کەس وکاریان.