فێرخوازانى بەشى یاسا سەردانى پەڕلەمانى کوردستان دەکەن
فێرخوازانى قۆناغى چوارەمى بەشى یاسا لە زانکۆى جیهان-هەولێر به سه‌رپه‌رشتی مامۆستا (احمد جودت علی عوزيرى)، ڕۆژى دوو شەممە ڕێکەوتى (8/5/2023) سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد له‌لایه‌ن تیمى بەرێوەبەرایەتی پرۆتۆكۆل لە پەڕلەمان پێشوازییان لێ كرا.
پاشان لە هۆڵى پەناگیرى فێرخوازان لەگەڵ (دكتۆر بڕیار شێركۆ بابان) راوێژكاری په‌رله‌مانی كوردستان کۆبونەوە، لە کۆبونەوەکەدا ڕاوێژکارى پەڕلەمانى کوردستان کورتەیەکى لەبارەى مێژوی دامه‌زراندنى پەڕلەمان و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی په‌رله‌مان له سیستمی سیاسی هه‌رێمی کوردستان بۆ فێرخوازان باسکرد.
لە وێستگەیەکى دیدکەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان چەند بەش و بەڕێوەبەرایەتیەکى پەڕلەمانى کوردستانیان کرد، لەوانە کتێبیخانەى پەڕلەمانى کوردستان، بۆ ئەوەش بەڕێوەبەرى کتێبخانەکە کورتەیەکى لەبارەى کتێبخانەى پەڕلەمان و گرنگى کتێبخانەکەى بۆ فێرخوازان باسکرد، چونکە کۆمەڵێک سەرچاوەى دانسقەى یاسایی لەخۆگرتوە، کە بۆ فێرخوازانى بەشى یاسا سەرچاوەى گرنگن بۆ توێژینەوەى زانستى، وتیشى ده‌رگەى کتێبخانەکەیان هەموو کات بۆ فێرخوازانى خوێندنى باڵا کراوەیە بۆ خواستنى کتێب و ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى.
لە کۆتا وێستگەى سەردانەکەیاندا مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان سەردانى هۆڵى کۆبونەوە و دانیشتەکانى پەڕلەمانیان کرد و، لەلایەن مافپه‌روه‌ر (به‌همه‌ن مام خولە دزه‌یی) به‌رێوه‌به‌ری كۆنترۆل پێشوازییان لێ كرا، پاشان بەوردى باسى لە شێوازى دانشتنه‌كانی په‌رله‌مان و دابه‌ش بوونی ده‌سته و فراكسیۆنه‌كان و بەشداریکردنى نوێنەرى حکومەت و میوانەکانی پەڕلەمانى بۆ فێرخوازان کرد.