فێرخوازانى بەشی ئەندازیاری تەلارسازی بە سەردانێکی زانستی؛ پڕۆژەی تاوەرەکانی تولیب بەسەردەکەنەوە
سەرۆکایەتى بەشی ئەندازیاری تەلارسازی زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانێکی زانستی بۆ فێرخوازانى قۆناغى سێیەم بۆ پرۆژەی TULIB Towers لە شارى هەولێر ڕێکخست.
ئەو سەردانەکە، کە ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٢٨/٢/٢٠٢٤) بە سەرپەرشتی وانەبێژ مستەفا فەهمی دەلۆیی بەڕێوەچوو، ئامانج لە ڕێکخستنى بەرزکردنەوەی ئەزموون و زانیاری فێرخوازان بوو لە بوارەکانی بناغە و فۆرم شێوازەکانى کۆنکرێت، لەو چوارچێوەیەدا مامۆستایان و فێرخوازان لەلایەن عەدنان احمد ڕەشید بە نوێنەرایەتی بەڕێوەبەری تاوەرەکە و، محمد دیوللی ئەتروشی ئەندازیاری سەرپەرشتیارى پڕۆژەکە پێشوازیییان لێکرا.
لە میانەى بەسەرکردنەوەى پرۆژەکەدا، بەوردى باسیان لە پڕۆژەى تولیب تاوەر کرد و، وتیان ئەم پڕۆژەیە لە چوار تاوەر بە ٤٤ نهۆم پێکهاتووە، هەر بۆ ئەو مەبەستە باسیان لە چەند لایەنێکى دیکەى پڕۆژەکە کرد وەک چۆنیەتى دروستکردنى بناغەى پڕۆژەکە و کارەکانى کۆنکرێتکردن و، ئەو کەلوپەل و پێداویستیانەى تێدا بەکارهاتووە.