فێرخوازانى بەشی بایۆمیدیکاڵ بەگەشتێکی زانستی زانکۆى هەولێرى پزیشکیان بەسەرکردەوە
وەک بەشێک لە چالاکی زانستیەکانیان، سەرۆکایەتى بەشی بایۆمیدیکاڵ، سەردانێکى زانستی بۆ فێرخوازانى قۆناغی دووەم بۆ زانکۆی هەولێری پزیشکی ڕێکخست.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (21.9.2022) بەسەرپەرشتی پڕۆفیسۆر میرزا حەمادى فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى هەولێرى پزیشکى تاقیگە و بەشەکانی کۆلێژى پزیشکیان بەسەرکردەوە، لەو چوارچێوەیەشدا سەردانی بەشی ئەناتۆمی و هیستۆپاتۆلۆژی، تیشک و سۆنار، لەرەلەرى موگناتیسى، یەکەى سى تى سکان، تاقیگەی پشکنین و بەشی( MRI)یان کرد و، لە نزیکەوە ئاشنای شێواز و چۆنیەتى کارکردن لە بەش و تاقیگەکانى کۆلێژەکە بوون و، سەرپەرشتیارى هەریەک لە تاقیگەکان ڕونکردنەوەى پێویستیان پێشکەش بەفێرخوازان کرد.
ڕێکخستنى ئەو جۆرە گەشتە زانستیانە بۆ ئاشناکردنى فێرخوازانە بەژینگەى کارکردن و، سوود وەرگرتن لە ئەزمونى مەیدانى بۆ دەوڵەمەندکردنى ئاستى زانیارى و شارەزاییان لە بوارە پزیشکیە جیاوازەکان، ئەوەش یەکێکە لە ئامانجە سەرەکیەکانى سەرۆکایەتى زانکۆ بۆ بەرزکردنەوەى توانا و لێهاتویی فێرخوازە لە پسپۆڕیە جیاکان.