فێرخوازانى بەشی تەلارسازی سەردانی خانووە مێژووییەکانی قەڵای هەولێر دەکەن
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (٥/١١/٢٠٢٤) گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی چوارەم لە بەشی تەلارسازی زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى، دکتۆر نەغم ئیسماعیل یەحیا، سەردانی خانووە مێژووییەکانی قەڵای هەولێریان کرد.
لە میانەی سەردانەکەدا فێرخوازان ئاشناى کۆمەڵێک تایبەتمەندی بوارى تەلارسازیی ناو یەکەکانی نیشتەجێبوون لە قەڵاى هەولێر بوون، لە نێویاندا دیواری ئەستوور کە لە خشتی گڵ دروستکراون ، حەوشەی سێبەردار و سیستەمی هەواگۆڕکێی سروشتی، لەو بارەیەوە مامۆستاى سەرپەرشتیار ڕونیکردەوە ئەم تایبەتمەندیانە ڕەنگدانەوەی ئەوەیە کە چۆن دانیشتوانی ئەم قەڵایە توانیویانە خۆیان لەگەڵ کەشوهەوای ناوچەکەدا بگونجێنن بە بەکارهێنان و سودوەرگرتن لە ژینگە، کە ئەمەش لەگەڵ بنەما مۆدێرنەکانی تەلارسازی نوێدا یەکدەگرێتەوە.
هەر لە میانەى سەردانەکەیاندا؛ فێرخوازان ئاشناى کۆمەڵێک لایەنى دیکەى تەلارسازى بوون، بەتایبەت لایەنى مێژویی و سودوەرگرتن لە بیرۆکەکان بۆ دیزاینکردن و دروستکردنى باڵەخانەى نوێ، هەر ئەوەش بووە هۆکارى بەرزکردنەوە و فراوانکردنى دیدگا و تێڕوانینى فێرخوازان لە بوارى ئەندازیارى.