فێرخوازانى بەشی وەرگێڕان، لە شارى هەولێر سەنتەرێکى وەرگێڕان بەسەردەکەنەوە
ڕۆژی یەکشەمە ڕێکەوتى (٢٢/١٠/٢٠٢٣) گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی سێیەمی بەشی وەرگێران لە زانکۆی جیهان-هەولێر بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر ڕوخسار نازم کەریم گەشتێکی زانستییان بۆ سەنتەری وەرگێڕانی لەندەن لە شارى هەولێر ئەنجام دا.
فێرخوازان لەلایەن ڕەفاعی محەممەد بەڕێوەبەری سەنتەری وەرگێڕان پێشوازیان لێکرا. پاشان فێرخوازانى ئاشناى نوێترین ئەو تەکنیکانە کرد، کە لە بواری وەرگێران بەکارى دەهێنن، هاوکات باسى لە ئاڵەنگارییەکانی وەرگێران کرد.
بەشی وەرگێرانی زانکۆی جیهان-هەولێر بەردەوام کار لەسەر ڕاهێنانی فێرخوازان دەکات تا بەشێوەیەکى تەواو بۆ بازاڕى کار ئامادەبن، ڕێکخستنى ئەو گەشتە زانستیەش هەر لەو چوارچێوەیەدا دێ، کە بەهۆیەوە فێرخوازان ئاشناى ژینگەى کارکردن دەبن.