فێرخوازانى بەشی وەرگێڕان لە کتێبخانەی گشتی زەیتون ئاشناى سەرچاوە جۆراوجۆرەکانى وەرگێڕان کران
سەرۆکایەتى بەشى وەرگێڕان لە زانکۆى جیهان-هەولێر ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٢٨/٢/٢٠٢٤) بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر ڕوخسار نازم کەریم سەردانێکى زانستى بۆ فێرخوازانى قۆناغى دووەم بۆ کتێبخانەى گشتى زەیتون لە شارى هەولێر ڕێکخست.
مامۆستا و فێرخوازان لەلایەن مامۆستا سینان بەڕێوەبەری کتێبخانەی زەیتوون پێشوازیان لێکرا، پاشان هاوەڵى کردن بۆ ئاشناکردنى فێرخوازان بە بەشە جیاوازەکانی ناو کتێبخانە و سەرچاووە جیاوازەکانی بەشی وەرگێران، هەروەک ڕێنمایی پێویستیان پێدرا لەبارەى چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەم سەرچاوانە لە بواری ئەکادیمی تایبەت بە بەشەکە.
سەرۆکایەتى بەشی وەرگێران لە زانکۆی جیهان-هەولێر لە ڕێگەى ئەم چالاکى مەیدانیانە پشتیوانی لە فێرخوازان دەکات و، ئاشنایان دەکات بە ژینگە جیاوازەکانى کارکردن و، چۆنیەتى سوودوەرگرتن لە ئەزمونى کەسانى تایبەتمەند لە بوارە لە شوێنە جیاوازەکان.