فێرخوازانى بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ودیپلۆماسی سەردانی قوتابخانەی نانەکەلی کچانیان کرد
رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (٦/٣/٢٠٢٤)، بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئێناس ضیاء مەهدی، کۆمەڵێک لە فێرخوازانی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیپلۆماسی لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانێکی زانستییان بۆ قوتابخانەی ئامادەی نانەکەلی کچان ڕێکخست.
مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان لە لایەن مامۆستا سۆزه تەڵعەت بەڕێوبەری قوتابخانەکە و کۆمەڵێک لە مامۆستایانى قوتابخانەکە پێشوازیان لێکرا، پاشان لە هۆڵى کۆبونەوەکانى قوتابخانەکە فێرخوازانى بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیپلۆماسی بابەتێکیان بەناونیشانى (بنەماکانی دیموکراسی و شێوازە شارستانییەکان و چۆنیەتى دەربڕینیان) پێشکەش کرد.
فێرخوازانى بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیپلۆماسی لە زانکۆی جیهان – هەولێر توانیان بەشێوەیەکى سەرکەتوو بیروبۆچوونە زانستییەکانی خۆیان، کە پەیوەندییان بە کاری دیموکراسی و مافی مرۆڤەوە هەیە بگەێنن بە قوتابیانى قوتابخانەکە.
لە کۆتای دا فێرخوازنى قوتابخانەى نانەکەلى کۆمەلێک پرسیاریان ئاراستەى فێرخوازانی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیپلۆماسی کرد و، ئەوانیش وەڵامی سەرجەم پرسیارو تێبینیەکانیان دایەوە.