
فێرخوازانى بەشی یاسا چالاکیەک لەبارەى ژیریی دەستکرد لە پرۆسەی پەروەردە پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەى خانزاد دەکەن
- Posted by University Press
- Date تشرینی دووەم 3, 2026
ڕۆژی دووشەممە بەڕێکەوتی ٢ی تشرینی دووەمی (نۆڤەمبەر) ٢٠٢٦، فێرخوازانى قۆناغی دووەم و سێیەمی بەشی یاسا لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانێکی مەیدانییان بۆ قوتابخانەی سەرەتایی کورانی «خانزاد» ئەنجام دا.
سەردانەکە بەسەرپەرشتى مامۆستای یاریدەدەر سامان حەسەن عەلی بەڕێوەچوو، بۆ ئەوەش سەرەتا فێرخوازان سەرەتا لەلایەن مامۆستا کاروان محەممەد بەڕێوەبەری قوتابخانەکە پێشوازییان لێکرا.
پاشان فێرخوازان سیمینارێکی هۆشیارکردنەوەی کارلێکردنیان بە ناونیشانی «ژیریی دەستکرد و رۆڵی لە پرۆسەی پەروەردەدا» پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد و، تیایدا تیشکیان خستە سەر دوو تەوەری سەرەکی.
لەو چوارچێوەیەدا و، لە تەوەرەی یەکەمدا، ئەحمەد مستەفا باسى لە چەمکی ژیریی دەستکرد بەشێوەیەکى گشتى و بەکارهێنانە جۆراوجۆرەکانی، لەگەڵ هۆشداریدان لەسەر کاریگەرییە نەرێنییەکانی و مەترسییەکانی بەکارهێنانی ناڕەوا لە باری ئەکادیمیدا کرد، بەتایبەتی پرسی دزینی زانستی (پلاجیاریزم) و دەستدرێژیکردنە سەر مافی خاوەندارێتی هزرى.
لە تەوەرەی دووەمیشدا، فێرخواز هاوژین محسن باسى لە لایەنە ئەرێنییەکانی بەرنامە مۆدێرنەکان کرد و، رۆڵی سەرەکی ئەوانی لە پەرەپێدانی شێوازەکانی فێربوون، کورتکردنەوەی کات و ماندووبوون و کەمکردنەوەی تێچووی دارایی ڕوونکردەوە، بە شێوازێک کە بەشداری لە بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی زانستی لای قوتابیان بکات.
فێرخوازانی بەشی یاسا سەردانێکی مرۆڤدۆستانەیان بۆ خانەی بێسەرپەرشتان بەڕێوەبرد
You may also like


