فێرخوازانى تەلارسازى ئاشناى دیزاینى هۆتێلێکى شارى هەولێر دەکرێن
لەبەر ڕۆشنایی پلانى ستراتیژى زانکۆی جیهان-هەولێر بۆ بەستنەوەی وانە تیورییەکان بەلایەنى پراکتیکی و خوێندنی ئەکادیمی، سەرۆکایەتى بەشی تەلارسازی لە زانکۆى جیهان-هەولێر گەشتێکی زانستی بۆ فێرخوازان ڕێکخست.
ڕۆژى ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (8/10/2023) فێرخوازانى قۆناغی چوارەم بەسەرپەرشتى پرۆفیسۆر دکتۆر ڕەشید السامەڕائی و پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر سەنا عومەر و، لە چوارچێوەى دیزاینى تەلار و باڵەخانەکان هۆتێل دێدمانیان لە شاری هەولێر بەسەرکردەوە و، بەگەرمى لەلایەن هێرش بەکر صالح و عامر عبدالسەلام لە کارگێڕی و تەکنیکی هۆتێل پێشوازیان لێکرا.
پاشان مامۆستایانى سەرپەرشتیار و فێرخوازان بەهاوڕێیەتى ستافى هۆتێلەکە بەشە جیاکانى هۆتێلەکەیان بەسەرکردەوە و، لە نزیکەوە ئاشناى چۆنیەتی دیزاینکردن و جێبەجێکردنی ئەم جۆرە پڕۆژە گرنگانە بوون، بۆ ئەوەش مامۆستایانى سەرپەرشتیار جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە لەو جۆرە پرۆژانە گرنگە ڕەچاوى کۆمەڵێک خاڵ و بنەماى زانستى بکرێ، کە کاریگەرى لەسەر لایەنى دەرونى سەردانیکەران هەبێ و تێدا ئاسودە بن، لە میانەى سەردانەکەشیان بەدیدێکى ڕەخنەگرانە لە پرۆژەکەیان ڕوانى و سەرەنج و تێبینیە ئەرێنیەکانیشیان تۆمارکرد، کە پڕۆژەکەدا بە کواڵیتیەکى بەرز جێبەجێ کراوە.
لە کۆتایی گەشتەکەدا زانستیەکەدا، مامۆستایانى سەرپەرشتیار سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانەیان پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی هۆتێلەکە کرد بۆ ئەو پێشوازییە باش و هاوکارییەی پێشکەشیان کرد.