فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە شارى لۆدز بەشدارى لە چالاکیکى مەیدانى دەکەن
زهرە فاضل عثمان و سارا قەهار ئەحمەد لە (مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى) لە درێژەى چالاکى زانستیەکانیان بۆ تەواوکردنى کۆرسى خوێندنەکەیان، لە شارى لۆدز بەشدارى لە چالاکیکى مەیدانى کرد.
لە چەند ڕۆژى ڕابردودا؛ بەسەرپەرشتى دکتۆر کاکپەر پیرزانۆڤسکی (Dr. Kacper Pyrzanowski) گەشتێکى زانستیان بۆ دەریاچەی پیلیکا تۆماسزۆو مازۆڤیسکی (Pilica Tomaszów Mazowiecki) ئەنجامدا، لە میانەى چالاکیە زانستیەکەدا فێرخوازان لە نزیکەوە ئاشناى ماسییە جۆراوجۆرەکانى دەریاکە کران و بەوردى باس لە شێوازى ژیانیان کرا، ئەوەش بووە هۆکارێک بۆ باشتر تێگەیشتن لە ئیکۆسیستمی ئاوی شیرین لە دەریاکە.
زهرە فاضل عثمان و سارا قەهار ئەحمەد فێرخوازانى قۆناغى سێیەم لە بەشى (مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى) لە زانکۆى جیهان-هەولێر لەبەر ڕۆشنایی واژۆکردنى یاداشتنامەیەک و لە چوارچێوەى ئاڵوگۆڕى فێرخوازان، لە زانکۆى وۆچ (University of Lodz) کۆرسێکى خوێندنیان لەو وڵاتە تەواو دەکەن.