فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا بەشدارى کارا لە چالاکى زانستى و کەلتورى دەکەن
فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا، کە لە قۆناغى کۆتایی کۆرسى خوێندنەکەیان نزیکبونەتەوە، بەشدارى کارا لە چالاکى زانستى و کەلتورى لە بەشەکانیاندا دەکەن.
لەو چوارچێوەیەدا، لە زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences )، ڕەزان ڕائد لە بەشى (بایۆمیدیکاڵ) بابەتێکى لە بارەى جەڵتەی دڵ پێشکەش کرد و، ئاماژەى بەوەدا یەکێکە لە مەترسیدارترین حاڵەتەکان کە کاریگەری لەسەر مرۆڤ دەبێت جەڵتەى دڵە، بۆ ئەو مەبەستەش بە وردی باسى هۆکارەکانی تووشبوون و مەترسیەکان و، چۆنیەتی چارەسەرکردن باسکرد، هەر لە هەمان بەش (عبدالرحمان یعرب) سیمینارێکى لە بارەى پەیوەندی نێوان ڕێجیم و سیستمی بەرگری لەش پێشکەش کرد، بۆ ئەو مەبەستەش تیشکی خستە سەر ئەو مەترسییە تەندروستییانەی کە لە ئەنجامى رجیمکردندا دروست دەبن، ڕۆژێکی پراکتیکی لە زانکۆی وارشۆ بۆ زانستە ژیانییەکان بریتییە لە مایکرۆ ئینژێکشن و پارچەکردنی کۆرپەی مریشک بە نانۆگەردیلەکانی پرتەقاڵ لەلایەن خوێندکار ڕەزان ڕەعد بارانی لە بەشی زانستە بایۆپزیشکییەکان بۆ چاودێریکردن و شیکردنەوەی کارلێک و کاریگەرییەکانی ئەم نانۆگەردیلانە لەسەر پرۆسەی خانەیی و گەشەکردن.
لەلایەکى دیکەوە، هەر لە زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان نیان عثمان فیرخواز لە بەش نیوتریشن و دایتیتکتس، وەک بەشێک لە چالاکى کەلتورى و ئاشنابون بە کەلتور و کەلەپورى یەکتر، لە ڕۆژە پشووەکانیدا لەگەڵ فێرخوازانی وڵاتە جیاوازەکانی تر گەشتێکیان بۆ شوێنە مێژویی و گەشت و گوزارەکانی شاری پۆڵەندا کرد و، لە نزیکەوە ئاشناى کەلتوری یەکتری بوون و پەیوەندی کۆمەڵایەتییان زیاتر پەرە پێدا و، دواتریش لەگەڵ هاوپۆلە ئەڵمانی، ئازەربایجانى و، تورکەکانى پێکەوە سەردانی شاری (گیدانسک )کیان کرد لە وڵاتی پۆڵەندا.