فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا؛ وانە پراکتیکیەکانیان لە تاقیگەکانى زانکۆى (SGGW) دەستپێکرد
فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر، کە لە چوارچێوەى ڕێکەوتنامەیەکى هاوبەش بۆ ئاڵوگۆڕى فێرخوازان لە زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences)نن، بەشێوەیەکى پراکتیکى لە تاقیگەکانى ئەو زانکۆیە دەستیان بە وانە زانستیەکانیان کردوە.
بۆ ئەو مەبەستە ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (١٧/١٠/٢٠٢٤) هەریەک لە پەیوەند پشتیوان پوشۆ لە بەشى (شیکاریی تاقیگەى پزیشکی) و سەلمان مەرهەم محەمەد لە بەشى (پەرستارى تەندروستى کۆمەڵ)ى زانکۆى جیهان-هەولێر لە تاقیگەی “بنەڕەتی ئەناتۆمی و فیزیۆلۆژیا”، بە چاودێرى و سەرپەرشتى پڕۆفیسۆر دکتۆر میچال ئۆچکۆڤسکی (Michał Oczkowski)بەشێوەیەکى پراکتیکى بەشداریان لە تاقیکردنەوەیەکى تایبەت بە پشکنینی جەستەیی وردى هەستەکانیان کرد. ئەنجامدا، بەتایبەت هەستەکانى بینین، بیستن و بەرکەوتن. لە میانەى تاقیکردنەوەکەدا فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر فێری تەکنیکەکانی تاقیکردنەوەی تیژی بینین، بیستن، و نەخشەسازی هەستیاری بەرکەوتن بوون، ئەوەش لە ئەنجامى پشکنینی هەر هەستێک.
وەک فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر جەختیان لەسەرکردەوە، وانە پراکتیکیەکە بووە دەرفەتێک بۆ تێگەیشتنى باش و ورد لەبارەى چۆنیەتی کارکردنی ڕێڕەوی هەستیاری مرۆڤ لە بوارەکانى بیستن و بینین و بەرکەوتن.