فێرخوازانى شیکاری کیمیای پزیشکی ئاشناى چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆش و ئەنجامدانی پشکنین دەکرێن
لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی لێهاتوویی فێرخوازان سەبارەت بە شێوازی کارکردنیان لە نەخۆشخانەکان و بەشە تاقیگەیەکان و چۆنیەتی مامەڵەکردنیان لەگەڵ نەخۆشەکان، سەرۆکایەتى بەشى شیکارى کیمیایی پزیشکى گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازانى ڕێکخست.
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٣/١١/٢٠٢٢) بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر ساڵح عەوڵڵا، فێرخوازانى قۆناغى چوارەمى بەشى شیکارى کیمیایی پزیشکى نەخۆشخانەی هەولێری تایبەتیان لەشارى هەولێر بەسەرکردەوە، فێرخوازان لەلایەن کارمەندانی نەخۆشخانەکە پێشوازیان لێکرا، پاشان کورتەیەکیان لەبارەى نەخۆشخانەکەیان و ئەو ئامێرانەى لە تاقیگەکانیان بۆ پشکنین بەکاردێ بۆ فێرخوازان باسکرد.
بەسەرکردنەوە بەشەکانی نەخۆشخانەکە و، چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆشەکان و، چۆنیەتی وەرگرتنی نموونەى نەخۆشیەکان لە نەخۆشەکان بەپێی هەر بەشێک و گرنگی هەر پشکنینێک و هۆکاری وەرگرتنی نمونەى خوێن لە لە نەخۆشەکەکان چەند لایەنێکى دیکەى سەردانە مەیدانیەکەى پێکهێنا، فێرخوازان سوپاسی سەرجەم کارمەندانی پزیشکی و تەندروستیان کرد کە لە تاقیگە ئامادەبوون و زانیارى پێویستیان پێدا.