فێرخوازانى مایكرۆبایۆلۆجی پزیشکی پڕۆژەی دابەشكردنی ئاوی هەولێر بەسەردەکەنەوە
بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاشنابوون بەچۆنیەتى دابەشکردنى ئاوى خاوێن بەسەر دانیشتوانى گەڕەکەکانى شارى هەولێر، فێرخوازانى بەشى مایكرۆبایۆلۆجی پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر پڕۆژەی دابەشكردنی ئاوی هەولێر بەسەردەکەنەوە
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (14-12-2021) فێرخوازانى قۆناغی سێیەمی بەشی مایكرۆبایۆلۆجی پزیشکی بەسەرپەرشتی مامۆستا سەروان وەسمان حەمەد سەردانی پرۆژەی دابەشكردنی ئاوی هەولێریان كرد.
لە میانەى ئەو سەردانە زانستیەدا، فێرخوازان لە نزیکەوە ئاشنای شێوازی چارەسەركردنی ئاوی خواردنەوە بون، بۆ ئەو مەبەستەش لە پڕۆژەکەدا سەردانی چەند بەشێكیان كرد، لەوانە: بەشی نیشتنی وردەخۆڵ، بەشی پاڵاوتنی ئاو بەبەكارهێنانی فلتەر و، چۆنیەتی پاككردنەوەی ئاو لە میكرۆبەكان.
لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان بەشەکانى تاقیگەكانی مایكرۆبایۆلۆجی و تاقیگەی كیمیایان بەسەرکردەوە و، فێرخوازان لە نزیکەوە ئاشنای ئەو جۆرە پشكنینانە بوون، كە بۆ دڵنیابونی سەلامەتی ئاوی خواردنەوە لە تاقیگەکان ئەنجام دەدرێن.