فێرخوازانى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی بەگەشتێکى زانستى نەخۆشخانەیەک بەسەردەکەنەوە
ڕۆژى شەممە ڕێکەوتى (٢١/١٠/٢٠٢٣) فێرخوازانى بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بەسەرپەرشتی دکتۆر ئامینە سەباح جومعە سەرۆکى بەش بەسەردانێکی مەیدانی نەخۆشخانەی (پاڕ)یان لە شاری هەولێر بەسەرکردەوە.
مامۆستایان و فێرخوازان لەلایەن دکتۆر ڕەوەند پۆڵس شەمعون پێشوازیان لێکرا، پاشان بەئامانجى بەرزکردنەوەی زانیاری پراکتیکی و فراوانکردنی ئاسۆی زانستی و تەکنیکی فێرخوازان لە بواری مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکیدا، فێرخوازان بەشەکانى نەخۆشخانەکەیان بەسەرکردەوە و ئاشناى نوێترین تەکنەلۆژیا و ئەو ئامێرانە بوون لە تاقیگەکانى نەخۆشخانەکە بۆ شیکارییە مایکرۆسکۆپییە پزیشکییەکان بکاردەهێندرێن، هاوکات لەلایەن ستافى نەخۆشخانەکە وەڵامى پرسیارەکانى فێرخوازان درایەوە و، ئاماژەیان بە گرنگی لایەنی پراکتیکی وانەکان کرد بۆ بەدەستهێنانی زانیارى لە بواری مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکیدا.
سەردانەکە بووە مایەى خۆشحاڵى و بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى و پراکتیکى فێرخوازان، پێویستە بوترێ، شەش لە ئەندامانی ستافی نەخۆشخانەکە، کە لە لە تاقیگە جیاجیاکانى نەخۆشخانەى پار کاردەکەن، دەرچووی بەشەکانى زانکۆی جیهان – هەولێرن، ئەمەش دەرخەرى ئاستی بەرزی خوێندن لە زانکۆی جیهان-هەولێر پشتڕاست دەکاتەوە.