فێرخوازانى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی سەردانی تاقیگەیەکى پزیشکى دەکەن
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (18ی تشرینی یەکەمی 2023)، سەرۆکایەتى بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی لە زانکۆی جیهان – هەولێر، بەسەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر محسن حمیدی ئەلغزی، گەشتێکی زانستی بۆ فێرخوازانى قۆناغى سێیەم یء تاقیگەی نانۆی تایبەتمەند لە بواری نەزۆکی و جیناتی گەردیلەیی لە هەولێر ڕێکخست.
فێرخوازان لەلایەن خاتوو (حەنین حەیدەر ئەلدەهەوى) بەرپەرسى لایەنى تەکنیکى تاقیکەگە پێشوازیان لێکرا، پاشان لە میانەى بەسەرکردنەوەى بەشەکانى تاقیگەکەدا، فێرخوازان ئاشناى دوایین پێشکەوتنە زانستییەکانی بواری نانۆتەکنەلۆژیا بوون، بۆ ئەوەش لەلایەن سەرپەرشتیار و ستافى تاقیگەکان زانیاری زانستیان لە بوارەکە پێشکەش بەفێرخوازان کرد بەتایبەت لە چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆش و بەکارهێنانى ئامێرە پزیشکیەکان.
سەرۆکایەتى بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى ساڵانە چەندین چالاکى زانستى و گەشتى مەیدانى بۆ فێرخوازان لە قۆناغە جیاکان ڕێکدەخات، ڕێکخستنى ئەم سەردانەش لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی بەشەکە دێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستى زانستى فێرخوازان و ئاشناکردنیان بە پێشکەوتنە مۆدێرنەکان بەشێوەیەکى کردەیی.